یونیسێف: ئەگەر گەمارۆی سەر غەززە هەڵنەگیرێت، منداڵان دەست دەکەن بە مردن لە تینوێتی

سندووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یونیسێف راگەیاند، "ئەگەر گەماڕۆی سەر غەززەی کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بەردەوامە هەڵنەگیرێت منداڵەکان دەست دەکەن بە مردن لە تینوێتی."
جەیمس ئەلدەر وتەبێژی یونیسێف ئاماژەی بەوە کرد کە گەماڕۆی سەر غەززە کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر سەپێندراوە گەشتووە ئاستی مەرگەسات و وتی، "ئێستا تەنها لە سەدا ٤٠ی دامەزراوەکانی دابینکردنی ئاو (لە کۆی ٢١٧ دامەزراو ٨٧) چالاکن. ئەگەر سووتەمەنی نەبێت لە ماوەی چەند هەفتەدا هەموویان لەکار دەکەون. ئەو گەماڕۆیەیە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە بە سەر گواستنەوەی سووتەمەنی بە غەززە سەپێندراوە ئەگەر هەڵنەگیرێت منداڵەکان دەست دەکەن بە مردن لە تینوێتی. نەخۆشییەکان هەر بەردەوامن لە بڵاوبوونەوە و ئاڵۆزی کاریگەریەکەی توندتر دەکات."
ئەلدەر ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەی ئەو منداڵانەی تووشی بەدخۆڕاکی بوبوون لە سەدا ٥٠ زیاد بووە و وتی، "غەززە ڕووبەڕووی وشکەساڵیێکی دروستکراو لە لایەن مرۆڤ بووە. سیستەمی ئاو تێکدەچێت."
ئەلدەر ئاماژەی بەوە کرد کە سووتەمەنی بۆ نەخۆشخانەکانی غەززەش زۆر پێویستە و ئەگەر سووتەمەنی نەبێت بتڵەکانی ئۆکسیجەن و ئامێرەکانی پێویست بۆ ژیانی نەخۆش و بریندارەکان لەکار دەکەون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانەکاندا کە لە ماوەی ٩ ڕۆژی رابردوودا ئەنجامیان داوە، بە گشتی ١٤٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە مۆسادەوە هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێستا ٤٣٠ مەدەنی شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسیش بریندار بوونەتە. لە کاتی هێرشەکاندا ٣ نەخۆشخانە و ٦ ئەمبۆلانس کرانە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٩٠٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣١ هەزار و ١٣٨ کەس.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی میدیایی رێکخست و وتی، "پێویستە ڕێپێوانی ویژدانی جیهانی وەک لافاوێک گەشە بکات و هەموو کەسێک لە وڵاتانی جیاجیای جیهانەوە پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکات."